به‌غدا.. خۆپێشاندان ده‌ستى پێ كرده‌وه‌

خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە بەغدا دەستیپێکردەوە و دەڵێن، هێشتا گیانی شۆڕ‌ش و بەرەنگاربوونەوەی نادادی لە گیانیاندا بە زیندوویی ماوەتەوە و، داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکەن.

پەیامنێری “مەوازینی نیوز”ى عێراقى به‌ پێگه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندوە، ئێستا هه‌زاران خۆپێشاندەری تشرین ڕوویان لە گۆڕەپانی ئەلنوسوور لە بەغدای پایتەخت دەکردووه‌ و هاتنى هاووڵاتییانیش به‌رده‌وامه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، کە خۆپێشاندەران چه‌ند لافیتەیه‌كیان بەرزکردووەتەوە کە هەندێک لە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکەیان ڕەت کردووەتەوە. هاوكات خۆپێشانده‌ران ده‌ڵێن ده‌بێت ده‌ستى ئێرانییه‌كان له‌ حوكمڕانیى كردنى عێراق كۆتایى پێ بهێنرێت.

 

Back to top button