سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە لیز ترەس دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات و هیوا خوازە بۆ کارکردن لەگەڵی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا .
لە تویتێکدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی “پیرۆزبایی لە لیز ترەس دەکەم کە وەکو سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردراو دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و چاومان لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی بەهێزی نێوانمان و بەها هاوبەشەکانمان.”
لیز ترەس بە 81326 دەنگی ئەندامانی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.