مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان،  پیرۆزبایی لە سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى به‌ریتانیا کرد.

 

لە تویتێکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/9/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا نووسیوویەتی: “لیز تێراس، دەستنیشانکردنت وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پیرۆز بێت”.

 

مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: “دڵنیام کە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو لەژێر سەرکردایەتیی تۆدا پەرە دەسێنێت”.

 

 

 

Back to top button