له هه‌ولێر سرود بۆ سه‌ركه‌وتن و گۆرانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وترێته‌وه.
خواكوڕك
ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له سه‌ر هه‌ڵكردنی مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز بلاوكراوه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌مووان بانگهێشت ده‌كات بۆ ئاهنگێكی گه‌وره له شاری هه‌ولێر.
به‌رێزان
گه‌لى كوردی قاره‌مان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رز
خه‌ڵكى هه‌ولێری سه‌ربڵند
ڕاگه‌یاندنكارانى به‌رێز
حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان
به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
رێكخراوانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى
له‌سایه‌ى خوێنى شه‌هیدان و قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه و خۆڕاگری و یه‌كهه‌ڵوێستى گه‌له‌كه‌مان سروود بۆ سه‌ركه‌وتن و گۆرانى بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڵێنه‌وه ..
سبه‌ى 20ى ئادار كاتژمێر4:30 ئێواره ، له چوارچێوه‌ى نۆیه‌مین ڤیستیڤاڵى ئازادى و نه‌ورۆز ، ئاهه‌نگى گه‌وره‌ى هه‌ڵكردنى مه‌شخه‌ڵى ئاگری نه‌ورۆز له پاركى شانه‌ده‌ر به‌رێوه ده‌چێت
هاتن بۆ هه‌مووانه.
راگه‌یاندنى پارێزگاى هه‌ولێر