سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان: راکێشانی بۆری غازی ماڵان تێچووی لەسەر ھاووڵاتیان نابێت

 

دوای ئەوەی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كاردەدەكەن كە لە هەوڵدان بە بۆری غاز بگەیێندرێتە ماڵان، ئەمڕۆ رایگەیاند كە ھەنگاوەکان بۆ راکێشانی بۆری غازی ماڵان دەستی پێکردووە و بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشن و ھیچ تێچووێکیشی لەسەر ھاووڵاتی نابێت و ھەموو کارەکان کۆمپانیاکان ئەنجامی دەدەن و تەنھا ھاووڵاتیان پارەی ئەو غازە دەدەن کە سەرفی دەکەن.

 

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، راشیگه‌یاند: لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە بۆری غاز رادەکێشرێت بۆ ماڵان و لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و شار و شارۆچکەکان عەمباری غاز دروست دەکرێن و سیستەمی غاز وەکو وڵاتانی لێ دێت و بەقۆناغ لەھەموو کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە ئەوە یەک پڕۆژە نیە و چەندین پڕۆژە لەخۆ دەگرێت کە کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەو پڕۆژانە ھەڵدەستن.

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ده‌شڵێت: ھەنگاوەکانمان دەستپێکردووە بۆ مۆڵەتدانی دروستکردنی عەمبار و پەسەندی کۆمپانیاکانمان داوە بەو کارە ھەڵدەستن، بۆیە پێویستە خۆیان رێکبێخن و دەست بەکار بکەن و مەرجی ئێمە ئەوەیە سیستەمی غاز ببێتە مەرکەزی.

 

باسی لەوەشکردووه‌: کاری دەوێت ئەو پرۆسەیە و کاری بۆ دەکرێت و کاردەکەین زەوی بۆ عەمبارەکان تەرخان بکرێت و ئەوەی دیکەش دەمێنێتەوە لە کوێ و چۆن دەست بەدروستکردنی بکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین  ئەمساڵ دەستپێبکات، چونکە خەرجی زۆر و کاتی زۆریشی پێویستە.

 

Back to top button