مه‌حمود عوسمان: شیعه پیاوی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی نییه
دكتۆر مه‌حمود عوسمان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ململانێی شیعه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌در و مالیكی، عێراق به‌و دۆخه خراپه گه‌یشتووه و كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه شیعه پیاوی ده‌وڵه‌تی نییه، له‌وه‌ته‌ی سه‌دام رووخاوه، ته‌نیا پاره‌یان كۆ كردووه‌ته‌وه و عێراقیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كار هێناوه.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی بۆ عێراق هێناوه‌ته كایه‌وه، بێسه‌روبه‌ریی شیعه‌كانه، له ناو شیعه‌كانیش موقته‌دا سه‌در و نووری مالیكی به پله‌ی یه‌كه‌م عێراقیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شێواوییه، ئه‌وانه دوژمنی كۆنی یه‌كترن و هه‌ریه‌كێكیان لایه‌كی گرتووه و عێراقیان كردووه‌ته قوربانی خۆیان.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وانه به‌رپرسیارن له‌و دۆخه‌ی عێراق، ئه‌وانه چه‌ندان ساڵه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له به‌ڕێوه‌بردنی عێراق و پیاوی ده‌وڵه‌ت نین، هه‌ریه‌كه‌یان خه‌ریكی لایه‌نگری خۆیه‌تی و خه‌ریكی پاره كۆكردنه‌وه و گه‌نده‌ڵین و خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانن، خه‌ڵكیان كردووه به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه ئاماده نین له‌گه‌ڵ یه‌كتر دانیشن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، له‌وه‌ته‌ی سه‌دام حووسێن رووخاوه، ئه‌وانه نه‌یانتوانیوه وڵات به‌ڕێوه ببه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراقیان تێكداوه، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه عێراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له ده‌وڵه‌ت ناچێت.