هەواڵێکی ناخۆش لە کەشناسیەوە راگەیاندرا
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند: “سبەی سێشەممە خێرایی با دەگاتە 30 بۆ 40، کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچە جیاوازەکانی ناوەراست و باشووری عێراق و هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە”.
راشیگەیاندووە:” لە ڕۆژی چوارشەممەش، بەهۆی چالاكی باوە، تۆز و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزتر دەبنەوەو، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی خۆڵبارین نامێنێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.