پارێزه‌ری‌ كه‌یسی‌ عه‌قید هاوكار: وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و تۆمه‌تبارانی‌ تر بده‌نه‌ ده‌ست یاسا

پارێزه‌ری‌ هاوكاری‌ جاف په‌یامێكی‌ بڵاو كرده‌وه‌ و داوا له‌ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی‌ سلێمانی‌ ده‌كات، وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و تۆمه‌تبارانی‌ تری‌ تیرۆركردنی‌ عه‌قید هاوكار جاف بده‌نه‌ ده‌ست یاسا و چیتر داڵده‌ نه‌درێن.

 

له‌ په‌یامێكدا کە ئەمڕۆ هەینی، حسام به‌رزنجی‌ پارێزه‌ری‌ دۆسیه‌ی‌ عه‌قید هاوكار جاف بلاویکردۆتەوە تێدا رای‌ گه‌یاندووە،” بۆ ده‌زگای ته‌ناهییه‌كانی‌ شاری سلێمانی تۆمه‌تباران كه‌ داواكراون له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ” وهاب مه‌جید باقی، كارزان محه‌مه‌د و عاسی ره‌شید و لوئه‌ی محه‌مه‌د و وریا خالد و دڵشاد زیاد” ڕاده‌ستی‌ یاسا بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمه‌تبارن به‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانه‌ كه‌ عه‌قید هاوكاریان شه‌هید كرد، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ زووترین كات راده‌ستی دادگا بكرێن واز له‌ داڵده‌دانی ئه‌م بكوژانه‌ بێنن.

 

لە پەیامەکە ڕاشیگەیاندووە:” به‌ پێی یاسا هه‌ركه‌سێك بكوژ لای خۆی داڵده‌ بدات هه‌ر وه‌ك بكوژ تۆمه‌ت ده‌خرێته‌ پاڵی و سزا ده‌درێت.

Back to top button