ئاڵا تاڵه‌بانی: بافڵ تاڵه‌بانی كه‌لێنی خسته‌ ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌وه‌

ئاڵا تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بافڵ تاڵه‌بانی كه‌لێنی خسته‌ ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌وه‌ی پێداگری له‌سه‌ر د. به‌رهەم ساڵح كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار.

ئاڵا تاڵه‌بانی ئەندامی دوورخراوەی سەرکردایەتی یەکێتی به‌ میدیای “ئه‌لعهد”ی راگەیاندووە، بافڵ تاڵه‌بانی كه‌لێنی خسته‌ ناو چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، به‌وه‌ی پێداگری له‌سه‌ر د. به‌رهەم ساڵح كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار.

تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ده‌بوو له‌ دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و دۆڕانی كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، سوپاسی ئه‌وانه‌ی بكردایه‌ كه‌ ده‌نگیان به‌ د. به‌رهه‌م دا، نه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ فڵانمان شكاند و د. عه‌بدوله‌تیف ره‌شیدیش پلان “بی”یه‌.

Back to top button