هه‌ڵمه‌تێك به‌ناوی هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌ك ده‌ست پێ ده‌كات

 

له‌ 24 تا 30 ئۆكتۆبه‌ر، هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌كه‌، شوێنه‌ گشتییه‌كان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و بازگه‌ی زیاتر له‌ شه‌قامه‌كان داده‌نرێ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.

 

د. هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، لە لیدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ڕایگەیاند ، له‌ 24 تا 30 ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڵمه‌تێك به‌ناوی “هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌ك ” هه‌یه‌.

 

میرانی گوتیشی: “هه‌موو پارێزگار و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی ته‌ناهی كۆ ببنه‌وه‌ و هه‌موو شوێنه‌ گشتییه‌كان و دانانی بازگه‌ی زیاتر له‌ شه‌قامه‌كان، كه‌ گومانی بوونی چه‌كیان لێ ده‌كرێت، پشكنینیان بۆ ده‌كرێـت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌گیرێ”.

 

میرانی ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌ت رژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ چه‌ك ته‌نیا به‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێ و پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك له‌وه‌ی هه‌یه‌ قورستر بكرێت.

Back to top button