مانگرتنی گشتی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردەوە

 

ئەمڕۆ شەممە 22/10/2022 مانگرتنی گشتی لە زۆربەری شارەکانی ئێران و تایبەت شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردەوە .

 

لە دوای یەک مانگ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە دژی دەسەڵاتی ناوەندیی ئێران ، تادێت خۆپیشاندانەکان بەرفراوانتر دەبێت و هیزەئەمنییەکانی ئێرانیش بەردەوامن لە سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران سەرەڕای هۆشداری ناوەند نێونەتەوەییەکانی جیهانی .

 

ئەمڕۆ لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک  بۆکان . مهاباد ، سنە ، سەقز ، جوانڕۆ ، مەریوان ، پیرانشار و شنۆ و چەندین شار و شارۆچکەی تر بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین  دژی حکومەتی ناوەندی ، خەڵک دوکان و بازاڕەکانی داخست.

 

هاوکات بە پێی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، ریکخستنەکانی ناوخۆیی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاریان داوە لە کاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ ، بڕژێنە سەر شەقامەکان و دروشمی روخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، شەقامەکان بخەن ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان .

Back to top button