ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورووپا ئامانجیانە ، سوپای پاسداران وەک “رێکخراوێکی تیرۆریستی” بناسێنن
لە ئێستادا سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادایە
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایدەگەیەنێت، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا بیر لە ناساندنی سوپای پاسداران دەکەنەوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.
ئانالینا بایربۆک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ARD TV ڕۆژی یەکشەممە وتی: هەفتەی ڕابردوو بە ڕوونی باسم لەوە کرد کە پاکێجێکی تری سزاکان جێبەجێ دەکەین، هەروەها لێکۆڵینەوە دەکەین کە چۆن دەتوانین سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنین. ».
لێدوانی ئەم بەرپرسە باڵایەی ئەڵمانی دوای ئەوە دێت کە حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هەڕەشەی کرد بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان “.
ئەڵمانیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەدوور لە گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا کۆت و بەندێکی زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.
خاتوو باێربۆک هەروەها وتی کە لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران و ڕۆژئاوا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران لە ئارا دا نییە
سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ئێستادا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکادایە و لە ماوەی ڕابردووشدا کەنەدا چوونە ژوورەوەی ١٠ هەزار ئەندامی ئەم ڕێکخراوە سەربازییە بۆ ناو خاکەکەی قەدەغە کرد.