سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانیان تاوتوێ كرد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 31/10/2022، مه‌سروور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ کران.

 

پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی کار و کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

 

.

.

Back to top button