كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه راگه‌یێندرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای هەواڵگری تورکیا كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند.
سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا (میت) كوژرانی به‌رپرسێكی پله به‌رزی په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند و دەڵێ:” لە ئۆپەراسیۆنێکیدا له رۆژئاوای كوردستان ئەرسین شاهین کە نازناوی ”سەردەم پیر-سەرهات هارون”ـە كوژراوه، ناوبراو بەرپرسی کەتیبەی “دەریک” لە ڕێكخراوی یه‌په‌گه‌ی/پەکەکە بووه، لە ساڵی 2014دا لە پێکهاتەی ناو شاری پەکەکە، YDG-H دەستی بەچالاکی کردووە، دواتر چووەتە عێراق و لە ساڵی 2017ـەوە تا ئێستا لە سووریا لەنێو پەکەکە/یەپەگەدا کاری کردووە.”
وێنەی بەرپرسە کوژراوەکەی پەکەکە