به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت
ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ـی 2ـی2023، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌م بڕگانە پێكدێت:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.
بڕگه‌ی دووه‌م، تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.