دهزگای خێرخوزای بارزانی بۆ هاوكاریكردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە ئامادەباشی دەربڕی
دهزگای خێرخوازی بارزانی كهمپینی هاوكاری گهیاندنی به زیانلێكهوتووانی بوومهلهرزهكهی توركیا و سووریا رادهگهیهنێت و دهڵێت، داوا له هاووڵاتییان دهكهین پشتیوانی كهمپینهكه بكهن.
لە پەیامەكەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا هاتووە: هاوخەمی قووڵی خۆمان دەردەبڕین بۆ زیانلێکەوتوان و قوربانیانی کارەساتی زەمینلەرزەکەی تورکیا و سووریا، کە شەوی رابردوو لە چەندین ناوچەی جیاواز روویاندا. بەداخەوە بە هۆی ئەو رووداوە چەندین کەس گیانیان لەدەست داوە و بریندارێکی زۆر هەیە، ئەمە جگە زیانێکی زۆری ماڵی.
هاوكات رایانگەیاندووە: لەم پێناوەشدا بۆ بەهاناوەچوونی لێقەومان لە ئامادەباشی تەواو داین و پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، بۆ ئەوەی بەخێراترین شێوە بە هانای لێقەوماوان بچین و هاوکاری پێوستیان پێبگەیەنین، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە پەیوەندیدارەکانین.
تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێکی روودانی بوومەلەرزە و خێرا بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان.
دەزگاكە بانگەوازیش ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکات، کە بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان، وەک هەمیشە پشتیوانی دەزگاکەتان بن بۆ گەیاندنی هاوکاری بە لێقەوماوان و بەشداری لە کەمپێنی گەیاندنی هاوکاری بە قوربانیانی رووداوی بوومەلەرزەکان بن، وەک بەرپرسیارییەتییەکی مرۆیی و گیانی هاوکاری لە کاتی پێشھاتەکاندا.