لاهور جەنگی پەڕو باڵی ستران عەبدوڵڵای کرد و باس لە دزی و جاشایەتییەكانی دەكات

میدیای سەر بە لاهور جەنگی، مەلەفەكانی ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵدەداتەوە و باسی دزی و جاشایەتییەكانی دەكات.

میدیاکانی سەر بە لاهور جەنگی لە نووسینێكدا كە بە ناونیشانی (چەند سەرە قەڵەمێک بۆ ساڵح عەبدوڵڵا کە مەبەستی ستران عەبدوڵڵایە ) بڵاوی كردۆتەوە، نووسیوویەتی: ”جەنابت شەکرت شکاندووە و گوتوتە ئەوانەی لە یەکێتی دەرکراون مافی ئەوەیان نییە بەشداریی کۆنگرە بکەن، ئەمە بۆ خۆی جێی شانازییە، چونکە کۆنگرەی ئەمجارەی یەکێتی، دیارە کە کۆنگرەی کۆنە بەعسی و کوڕی موختار و جاشەکان دەبێت.“

لە نووسینەکە بە ستران عەبدوڵڵا دەڵێت، ”تۆ کوڕی عەبدوڵڵای کۆنە بەعسیت کە بە دەستی یەکێتی بە سزای گەل گەیشتووە و ئەو یەكێتییانەی باوکی تۆیان خەڵتانی خوێن کرد، ئامادە نین بێنە کۆنگرەیەکەوە کە تۆ دەمڕاستی کۆنگرەکە بیت، هاوكات ئەو یەكێتییانەی كە باوكی ستران عەبدوڵڵایان كوشتووە، لە لایەن میدیاكەی لاهوور جەنگییەوە بە ”تێكۆشەر“ ناو براون.

لەو نووسینەدا دەشڵێ: ”دەزانی لە حاڵی ئێستای یەکێتیدا کێشە دەرکراوەکان نین، کێشە ئەوەیە کە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا کۆنە بەعسی بڕیاردەر بێت.“

لە كۆتاییشدا بە ستران عەبدوڵڵا دەڵێن: ”ئەگەر بمانەوێ مەلەفەکانت بۆ رای گشتی هەڵبدەینەوە، بەڵگە زۆرە، بۆ نموونە راپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی لەسەر جەنابت ئەو کاتەی کە سەرۆکی دامەزراوەی (خەندان) بویت، پارەی دامەزراوەکەت دزی و دواتر لەسەر وەسڵی تەزویر پڕتکردبوویەوە کە مووس و نەعلت کڕیوە. بەڵگەکان لەبەردەستن کە دیوانی چاودێری سەریان سووڕ دەمێنێت و دەڵێن دامەزراوەی میدیایی مووس و نەعلی بۆچیە؟“

Back to top button