دژە تیرۆری کوردستان: بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت، ” بەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.
لە راگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە”.
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە”.