بەهۆی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، پێكهاته‌كان داوایه‌ك له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن
پێکهاتەکانی کوردستان دوای بڕیارەکانی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی كورسی كۆتا، له هه‌ولێر كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانییان ئەنجامدا، بەنوێنەرایەتی پێکهاتەکان، محەمەد ئیلخانی سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دادگای فیدراڵی به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نیا بڕیارێكی سیاسی ئاشكرا بوو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو تووشی لاوازی بووه.
ئیلخانی گوتیشی، وه‌ك پارت و لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌كانی كوردستان (توركمان، كلدان، ئاشووری، سریان و ئه‌رمه‌ن) داوا له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین وه‌ك داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و پێكهاته‌كان، ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه ره‌تبكاته‌وه.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمه له سیاسه‌ت و ستراتیژیمان پاشگه‌ز نابینه‌وه، له خه‌بات و دیپلۆماسییه‌ت به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌دا، مونا قه‌هوه‌چی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان رایگه‌یاند، له هه‌نگاوه‌كانی خۆمان پاشگه‌ز نابینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین. ئێمه باوه‌ڕمان به پێكه‌وه ژیان و پرۆسه‌ی دیموكراسییه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی پاشگه‌زبوونه له پرۆسه‌ی دیموكراسی. بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه.
لای خۆشییه‌وه ئانۆ جه‌وهه‌ر به‌ناوی پێكهاته‌كان له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه رایگه‌یاند، ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرد. بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كوده‌تایه به‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و سته‌مه به‌هۆی سكاڵایه‌كه‌وه له پێكهاته‌كان كرا، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی كرابوو. به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌وه پێشێلكارییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌رهه‌ق به مافه‌كانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كراوه.