لێخۆشبوون لە چەند بابەتێكی تر دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوون لە چەند بابەتێكی تر دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج رایگەیاند، ” لێخۆشبوون لەو سزا و سووانەی كەوتووەتە ئەستۆی قەرزارانی باج بۆ ساڵانی پێشوو، بەمەرجێك لە ماوەی 90 ڕۆژ پارەكە بدەنەوە، لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت و بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی راگەیاندووە، پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە، پابەندی ئەو رێنوێنییانە بن:

1-ئەم بڕیارە سەرجەم باجدەران دەگرێتەوە بۆ ئەو سزا و سووانەی لە ساڵانی پێشوو لەسەریان كەڵە بووە.

2-ئەم بڕیارە سەرجەم قەرزارانی باجی خانووبەرەی میری دەگرێتەوە.

3-ئەم بڕیارە ئەو كەیسانە ناگرێتەوە لەلایەن دادگاوە بڕیاریان لەسەر دراوە.

4-ئەو بڕیارە ئەو باجدەرانەش دەگرێتەوە كە باجیان بووە بە قیست تا كۆتایی ماوەی لێخۆشبوونەكە.

5-ئەو بڕیارە بەركار دەبێت بۆ ماوەی 90 ڕۆژ.

6-دوای كۆتاهاتنی ئەم ماوەیە، فەرمانگەكانی باج لە هەرێمی كوردستان، ناچار دەبن بە گرتنەبەری سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ هەموو قەرزارانی باج كە پابەند نەبوون بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارە.

Back to top button