فڕۆکەخانەی سلێمانی لەژێر مەترسی دایە و هەڕەشەی بەئامانجگرتنی دەکرێت

فڕۆکەخانەی سلێمانی لەژێر مەترسی دایە و تورکیا هەڕەشەی بەئامانجگرتنی دەکات.
میدیاكانی فەرمی توركیا ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاند : توركیا بە نیازە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بكاتە ئامانج، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كۆمەكردنی گرووپە نایاساییەكان.
هەروەها باسیان لەوەشکردووە کە حكومەتی توركیا بێ هەڵوێست نابێت لە بەكارهێنانی فڕۆكەخانەکە بۆ گرووپە لە یاسا دەرچووەكان.
ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، توركیا بڕیاری داوە لە ئەگەری بینینی ناردنی هاوكاری بۆ هێزەكانی سووریا لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە، فڕۆكەخانەكە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دەكاتە ئامانج.