ئەمڕۆ 78 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕ دەبێت
ئەمڕۆ 78 ساڵ لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕ دەبێت کە لە ساڵی 1946 بە ڕابەرایەتی مستەفا بارزانی و بە هەوڵ و کۆششی چەند کەسایەتییەکی دیکەی دیاری باشووری کوردستان دامەزرێندرا.
له 16ی ئابی ساڵی 1946 به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی دامه‌زراوه، سه‌ره‌تا ناوی ”پارتی دیموكراتی كورد” بووه و له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا كه له 26/1/1953، له شاری كه‌ركووك به‌سترا بڕیار درا ناوی حزب بكرێته ”پارتی دیموكراتی كوردستان”.
لە ساڵی 1979 دوای كۆچی دوایی مستەفا بارزانی، سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.
لە نێوان ساڵانی 1946 بۆ 2011 پارتی 13 كۆنگرەی بەستووە، کە چواریان لە بەغدا و چواریان لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و دوانیشیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، هەروەها سێ کۆنگرەی دیکەی لە هەولێر بەستووە و ساڵی 2022ش کۆنگرەی 14ی لە باشووری کوردستان لە شاری دهۆک بەستووە.
پارتی ڕۆڵێكی بەرچاوی لە دامەزراندنی بەرەی كوردستانیدا هەبووە کە بوو بە سەرەتاییەک بۆ دەستپێکردنەوەی خەباتێکی نوێ لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان و لە ئەنجامدا ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی لێ هاتە بەرهەم.
بە گوێرەی دوایین دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانیش پارتی به‌هێزترین و یه‌كه‌مین حزبی سه‌ر ئاستی مه‌یدانی سیاسیی كوردستان و عێراقه و زۆرترین جەماوەری هەیە.
مێژووی كۆنگره‌كانی پارتی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه بەم شێوەیە بووە:
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م: 16/8/1946 ، به نهێنی له شاری به‌غداد، له ماڵی سه‌عید فه‌هیم به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (70) نوێنه‌ر.
كۆنگره‌ی دووه‌م: له مانگی ئاداری ساڵی (1951) له شاری به‌غداد، ماڵی عه‌لی حه‌مدی به‌سترا، به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 30 نوێنه‌ری لق و ناوچه‌كانی پارتی.
کۆنگره‌ی سێیه‌م: 26/1/1953، له شاری كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی (35-40) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی چواره‌م: 4-7/10/1959، له شاری به‌غداد، ماڵی كاكه زیاد به سه‌رپه‌رشتیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌سترا.
كۆنگره‌ی پێنجه‌م: مانگی ئایاری ساڵی (1960)، له باره‌گای ئه‌وكاتی حزب له شاری به‌غداد به‌سترا.
كۆنگره‌ی شه‌شه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ساڵی (1964) له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ به‌سترا.
كۆنگره‌ی حه‌وته‌م: 15/11/1966 له گه‌ڵاڵه به‌سترا.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌م: 1/7/1970، له ناوپردان به ئاماده‌بوونی (488) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی نۆیه‌م: 4/10/1979، له زێوه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه‌ڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌سترا، تێیدا به تێكڕای ده‌نگ مەسعود مسته‌فا بارزانی به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرا.
كۆنگره‌ی ده‌یه‌م: 2-12/12/1989، له مه‌رگه‌وه‌ڕ به به‌شداریی (332) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی یانزه‌یه‌م: 1993، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداریی (2167) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی دووانزه‌یه‌م: 6-14/10/1999، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداریی (1473) نوێنه‌ر به‌سترا.
كۆنگره‌ی سیانزه‌یه‌م: 11/12/2010-18، له هه‌ولێری پایته‌خت، به به‌شداریی زیاتر له (1500) نوێنه‌ر به‌سترا.
کۆنگرەی چواردەیەم: 3/11/2022، لە شاری دهۆک، بە بەشداریی 800 ئەندام و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەسترا.
هاوکات ئەمڕۆ جگه له‌وه‌ی 16 ئاب ڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له هه‌مان كاتدا ڕۆژی له‌دایكبوونی كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی كوردستانیشه، كه له هه‌مان ڕۆژدا له شاری ساپڵاغی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، ئه‌ویش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه، هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه بووه‌ته پێشمه‌رگه و هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌باتی چه‌كداری، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌باتی سیاسیشی فه‌رامۆش نه‌كردووه.
سه‌رۆك بارزانی به درێژایی ته‌مه‌نی داكۆكیكاری مافه‌كانی گه‌لی كورد بووه و به‌گوێره‌ی قۆناغه مێژووییه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆخه جیاوازه‌كاندا كردووه، مێژوو شاهێدی بۆ ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌دات.
سه‌رۆك بارزانی له ته‌مه‌نی خۆیدا توانیویه‌تی دۆخی كورد له چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بگۆرێت بۆ ئازادییه‌كی گه‌وره‌تر و تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه به‌دینه‌هاتووه‌كانی كورد هه‌ر به‌رده‌وامه.
16 ته‌باخی هه‌ر ساڵێك ده‌رخه‌ری په‌یوه‌ندیی نێوان ڕێكه‌وتی له‌دایكبوونی كاریزمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی دیاری گه‌لی كورده به ناوی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م به‌ته‌مه‌نترین حزبی ئه‌و گه‌له‌یه، كه هه‌ڵگری په‌یامی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد و سه‌ربه‌خۆیی قه‌واره‌ی كوردستانه له مێژوودا؛ ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه.
له هه‌مان ڕێكکه‌وت له ساڵی 1946 له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان به سه‌ركردایه‌تی باوكی ڕۆحی گه‌لی كورد، مه‌لا مسته‌فا بارزانی دامه‌زرا، دوای كۆچی دوایی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حزبه‌ش، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك به‌رده‌وامیپێده‌ری ڕێبازی بارزانی، تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش له پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پارتی و بارزانی به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له 16ی ته‌باخی ساڵی 1946 له شاری ساپلاغی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستی نیشتمانی و نهتهوهپهرهوهری له دڵیدا خوڵقاوه.
له 11ی ئه‌یلوولی ساڵی 1961 و ده‌ستپێكی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول، سه‌رۆك بارزانی، به ناچاری ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌كه‌ی ده‌بێت و له 20 ئایاری ساڵی 1962 له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا ده‌بێته پێشمه‌رگه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای خه‌باتی چه‌كداری، سه‌رۆك بارزانی، له خه‌باتی سیاسیش به‌رده‌وام بووه، یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانى ئاوێته‌بوونی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری، ڕێككه‌وتنی 11ی ئاداری ساڵی 1970 بوو كه ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستانی لێ به‌رهه‌م هات. له‌و ڕێككه‌وتنه‌شدا سه‌رۆك بارزانی، ڕۆڵی به‌رچاوی له شاندی دانوستانكاردا هه‌بوو.
دوای نسكۆی ساڵی 1975 خه‌باتی چه‌كداری له به‌رگێكی نوێ‌دا به‌ناوی شۆرشی پێشكه‌وتنخوازیی گوڵان له 26ی گوڵانی ساڵی 1976 له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و به سه‌كردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ئامانجه به‌دی نه‌هاتووه‌كان چه‌خماخه‌ی دایه‌وه، له‌و شۆڕشه‌دا گیانی یه‌كڕیزیی و هاوسه‌نگه‌ریی گه‌لی كوردستان زیاتر به‌رجه‌سته بوو.
به‌هۆی نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌غداوه، سه‌ركردایه‌تیكردنی سه‌رۆك بارزانی، بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شۆڕشی گوڵاندا، چه‌ندان داستانی مه‌ردایه‌تیی بۆ گه‌لی كورد له دژی سه‌ركوتكارییه‌كانی ڕژیمی به‌عس تۆماركران، به‌مه‌ش له بری ئه‌وه‌ی ڕژێم بیر له مافه‌كانی كورد بكاته‌وه، زیاتر په‌نای برده به‌ر تاوانی دژی كورد و چه‌ندان پرۆسه‌ی ئه‌نجامدا، له‌وانه‌ش: هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالكردن، ڕاگواستن و نیشته‌جێكردن له كۆمه‌ڵگه‌ى زۆره ملێ، كیمیاباران و سووتاندنی هه‌زاران گوند و ده‌ربه‌ده‌ر كردنی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و قۆناغه‌ی خه‌باتی چه‌كداری به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، تا ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 به‌رده‌وام بوو و له ساڵی 1992 بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له كوردستان هاته كایه‌وه.
سه‌باره‌ت ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی، له ڕووخانی ڕژێمی عێراقدا، جه‌ی گارنه‌ر، یه‌كه‌مین حاكمی مه‌ده‌نی عێراق له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردن له ساڵی 2003، له یه‌كێك له سمینارهكانیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی كۆده‌نگییه‌كی جیهانی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، هه‌رگیز ڕووخانی ڕژێمی عێراق ڕووی نه‌ده‌دا.
له پێكهێنانی عێراقی نوێشدا، سه‌رۆك بارزانی، توانی له‌ڕێگه‌ی چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد له ده‌ستووردا ده‌ستكه‌وتێكی دیكه بۆ گه‌لی كورد مسۆگه‌ر بكات و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش به‌رده‌وام شوێنپه‌نجه‌ی به چارەکردنی ته‌واوی كێشه سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه دیاره.
له ساڵی 2014 و له سه‌رده‌می شاڵاوه‌كه‌ی داعش، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، جارێكی دیكه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م هێزی ئه‌م سه‌رزه‌مینه توانی هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه سنووردار بكات.
دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر داعشدا له‌ڕووی جوگرافییه‌وه، حكوومه‌تی عێراق هیچ په‌ندێكی له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو وه‌رنه‌گرت و له زه‌وتكردنی مافه‌كانی كورد و پێشێلكردنی ده‌ستوور به‌رده‌وام بوو، بۆ كۆتاییهێنانیش به‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كورد، سه‌رۆك بارزانی، له ساڵی 2017 بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی دا و له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا زیاتر له %92.7ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به‌ڵێی دا، ئه‌مه‌ش نه‌یارانی كوردی هه‌راسانتر كرد و ده‌ستی به له‌شكركێشییه‌كانی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و داگیركردنی خاكی كوردستان كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه، ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، له‌ڕێگه‌ی چه‌ندان داستانی وه‌ك سحێلا و پردێ پیلانگێڕییه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی دوژمنانی كورد له‌گۆڕ نران.
كۆی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت، كه 16ـی ئاب ڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه، كه توانی له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی 1946 تا ئه‌م ڕۆژگاره‌مان دۆخی كورد له چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بگه‌یه‌نێته ئازادییه‌كی گه‌وره‌تر.