تورکیا جارێکی دیکە راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە
کەمێک پێش ئێستا بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە چەند میدیایەکی سنوورەکەی راگەیاند : تورکیا راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە.
هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گوتی: کەمێک لەمەوبەر بە ئیمێڵ ئاگادار کراینەوە، کە تورکیا راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە پێچەواشەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە.