لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی ، رەزامەندی بۆ نوێکردنەوەی مینحەی سەدان مامۆستای ئاینی درا

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، رەزامەندی درا لە سەر نوێ کردنەوەی مینحەی 1500مامۆستایانی ئاینی بۆ ساڵی 2025.
لە نووسراوێکدا کە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە رایگەیاندووە، ” لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی مینحەی 1500 مامۆستای ئاینی خۆبەخش وەک پێش نوێژ و وتارخوین درا.
هەورەها لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو مامۆستا ئاینیە خۆبەخشانە، لەپای ئەو خزمەتەی لە مزگەوتەکان پێشکەشی دەکەن، بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە، مانگانە 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.