پێنج تۆمەتبار لە سۆران بەتۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران رایدەگەیێنێت :” پێنج تۆمەتبار بەتۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکران کە پارەی جۆری (25 و 50 هەزار دینار) و (100) دۆلاریان ساختە کردبوو’

دەقی راگەیاندراوی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران:

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ـ بەشی ناوشار (5) تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە بەم شێوەی خوارەوە:

1- دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بە ناوی (ا،ا،م) دانیشتووی شاری شنۆی ئێران بە تۆمەتی ساغکردنەوەی پارە ساختە لەجۆری (25) هەزار دیناری عێراقی.

2- دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ا،ب،م) و(ر،ا،ح) دانیشتووی سۆران ، بەتۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە لە جۆری (50)هەزار دیناری عێراقی.

3- دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م،خ،م) و(ب،ی،ح) دانیشتووی شاری شەمزینانی تورکیا، بەتۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە لەجۆری (100$)دۆلاری ئەمریکی.

تۆمەتبارانی سەرەوە بەپێی یاسای ژمارە 281ـی لە یاسای سزادانی عێراقی، پەڕاوی لێکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و رووبەڕووی دادگا کراون.

Back to top button