
مەترسیەکی دیکەی ئەمریکا کەوتە سەر عێراق و بەپەلە ئەم کارەی کرد
بەهۆی رەتکردنەوەی واشنتۆن، عێراق گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە رادەگرێت بەمەش دیسان وڵاتەکە تووشی کێشەیەکی دیکە دەبێت لە دابینکردنی کارەبا .
ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی بە پشتبەستن بە بەرپرسانی عێراقی بڵاویکردووەتەوە:” حکومەتی عێراق بڕیاریدا گرێبەستی هاوردەکردنی غاز کە لەگەڵ تورکمانستان واژۆکردبوو رابگرێت، بەهۆی دژایەتی ئەمریکاوە، کە بڕگەیەک لەخۆدەگرێت رێگە بە ئێران دەدات چارەکێک لەو بڕە پارەیەی کە لەڕێگەی خاکەکەیەوە دابینکراوە وەربگرێت.
ئاژانسەکە لە زاری عادل کەریم، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کارەبا رایگەیاندووە: “بەردەوامبوون لەگەڵ رێککەوتنە تورکمانستان رەنگە ببێتە هۆی سزادانی بانک و دامەزراوە داراییەکانی عێراق، بۆیە لە ئێستادا گرێبەستەکە راگیراوە”.