
مەلا بەختیار : یەكێتی كۆچی دوایی كردووە.
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی ككوردستا رەخنەی توند لە حیزبەکەی دەگرێت و دەڵێ : یەكێتی كۆچی دوایی كردووە.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی “شەرقیە نیوز”، رەخنەی توند لە حیزبەكەی گرت و رایگەیاند ، “یەكێتی كۆچی دوایی كردووە.”
گوتیشی:” یەكێتی لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەماندا ڕەوایەتیی جەماوەریی بۆ 2% دابەزیوە، چونكە لە سلێمانی تەنیا 2%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.