سەرۆکی دوو وڵاتی ئەورووپا : جەنگى جيهانى روودەدات 

سەرۆکی سڕبیا ئاشکرای دەکات کە جەنگ هەڵدەگیریسێت، هەموو وڵاتانیش خۆیانی بۆی ئامادە دەکەن و، سەرۆکی هەنگاریاش هۆشداریدا لە ئەگەری روودانی جەنگی جیهانی سێیەم .

ئاژانسی “نۆ ڤستی” روسی بڵاویکردۆتەوە :” ئەلیکساندەر ڤوسیچ، سەرۆکی سربیا رایگەیاندووە، هەموو وڵاتان خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن، کاتێک خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن، مانای وایە کە هەڵدەگیرێست و، دڵنیاتان دەكەم کە ئەمە روودەدات، چونکە دەبینم چی دەگوزەرێت و چۆن هەمووان لە دەوروبەرم چاوەڕوانی دەكەن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە روسییەکە سەرۆکی سربیا دەشڵێ: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرژییە جیهانییەی ئێستا، هەموو وڵاتان هەوڵدەدەن ئەو لایەنە هەڵبژێرن كە دەیانەوێت بچنە پاڵی.

هەروەها ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، چوارشەممەی رابردوو هۆشداریدا لە ئەگەری روودانی جەنگی جیهانی سێیەم و هۆشداریی دایە زلهێزەکان لە ئەنجامدانی هەڵەیەک کە رەنگە ببێتە هۆی روودانی جەنگی جیهانی. جەختی لەوە کردەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای جیهانی، لە هەر ساتێکدا ئەگەری هەیە ململانێیەکی گەورە سەرهەڵبدات.

Back to top button