
سبەی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سبەی دووشەممە، دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی (9) دەکرێت.
لە راگەیاندراوێکی وەزارەتەکە هاتووە:” هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 9 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دەستبەجێ دەستی کردووە بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی سبەی دووشەممە، هاوکارییەکە دابەش بکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئەم مانگە نزیکەی 97%ـی ئەفسەران، پلەداران و پێشمەرگەکان هاوکارییەکە لە رێگەی سیستەمی پڕۆژەی “هەژماری من”ـەوە وەردەگرن. ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەدیجیتاڵکردن و شەفافیەتی زیاتر لە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و هاوکارییە داراییەکاندا، ئەو رێژەیەی کە ماوەتەوە، لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکانیان پێدەگات.