مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ئاگربەستی غەززە دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: پێشوازی لە ئاگربەستی غەززە دەکەین، هەنگاوێکی گرنگە بۆ هێورکردنەوەی گرژیەکانی ناوچەکە.

لە پەیامەکەدا هەروەها رایگەیاندووە، هیواخواین ئەم رێککەوتنە رێگەخۆشکەر بێت بۆ سەقامگرییەکی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Back to top button