گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر نۆژەندەكرێتەوە 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ” گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر “.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە :” مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له‌ روانگه‌ی ئەوەی گۆڕستانی گەورە به‌شێكه‌ له‌ مێژووی دێرینی پایتەختی هەرێمی كوردستان، رەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی بڕی ( 820 ملیۆن و 709 هەزار دینار ) بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ” گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر “.

باسی لەوەشکردووە:” گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر، كە كەوتۆتە ناوجەرگەی بازاڕ و دامێنی قەلات و تەنیشت بازاڕەكانی شێخەڵڵا و نیشتیمان، بەیەکێك لە كۆنترین و ناودارترین گۆڕستانەكانی شاری هەولێر هەژمار دەکرێت و بۆتە بەشێك له‌ مێژووی دێرینی شارەكە.

Back to top button