مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 10/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوايی دایکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت.

Back to top button