
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، سبەی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەییەكان، تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی یەكەم دەستپێدەكات كە لەسەر 20 نمرە دەبێت.
بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، 30 رۆژی داهاتوو بۆ قوتابیان و بەخێوكارەكانیان زۆر گرنگ و هەستیار دەبێت، بەوپێیەی لەماوەی مانگێكدا دوو زنجیرە تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن، یەكەمیان تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی یەكەم دەبێت و دووەمیان تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمە كە بڕیارە رۆژی 15تا 24ـی 12ـی 2025 بەڕێوەبچێت.