
ئەحمەد داود ئۆغلۆ : بەپڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم زۆر سەرسام بووم
سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا دوای سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی مێپس گوتی: رەنگە ئێستا هەرێمی کوردستان خێراترین ناوچەی عێراق بێت لە رووی گەشەسەندنەوە، دەشڵێت: بەپڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم زۆر سەرسام بووم .
لە لێدوانێکدا ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا بۆ رۆژنامەنووسان لەبارەی پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی : ” هەر جارێک سەردانی کوردستان دەکەم پێشکەوتنی زیاتر دەبینم ، زۆر دڵخۆشم بەم گەشە ئابوورییە، جیاوازییەکی زۆر دەبینم بەراورد بە 20 ساڵ پێش ئێستا .
گوتیشی :” کە سەردانی زاخۆم کرد زۆر سەرسام بووم بینیم کە پڕۆژەیەکی تایبەتی مەسرور بارزانییە و، زاخۆ بووەتە شارێکی جیاواز، بەو پێشکەوتنەی دهۆکیش زۆر دڵخۆش بووم ، هەولێریش رۆژانە گەشە دەکات .
ئەحمەد داود ئۆغلۆ زیاتر گوتی:” رەنگە ئێستا هەرێمی کوردستان خێراترین ناوچەی عێراق بێت لە رووی گەشەسەندنەوە .
لەکۆتاییش گوتی:” بەپڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم زۆر سەرسام بووم.