
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بێسەروشوێنە
هاوڕێیەکی د. حوسێن رابی فیزیاناس رایگەیاند، “لە کاژێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، د. حوسێن لە سلێمانی دیارنەماوە، بێ سۆراخە و مۆبایلەکەی داخراوە”.
د. حوسێن رابی، مامۆستای بەشی فیزیایە لە زانکۆی سلێمانی، لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆچوونی تایبەتی و سیاسی خۆی بڵاودەکاتەوە، هەروەها هەندێک جار لە میدیاکانەوە وەکو فیزیاناس و شرۆڤەکاری سیاسی دەردەکەوێت.
ئەو هاوڕێیەی د. حوسێن رابی ئاشکراشیکرد، “دوایین جار کاژێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، د. حوسێن پەیوەندی بە سەرۆکی بەشەکەیەوە لە زانکۆی سلێمانی کردووە و گوتوویەتی کە فریای هەموو بەشەوانەکانی ناکەوێت و دەچێت فۆرمی هەژماری من پڕ دەکاتەوە”.
بەگوتەی ئەو هاوڕێیەی، د. حوسێن لەو کاتەوە دیار نەماوە و مۆبایلەکەی داخراوە.
شیاوی باسە، د. حوسێن خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ساڵانێکی زۆرە لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.