وادەی ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی 2 ڕاگەیاندرا

وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد، لیستی مووچەی مانگی شوبات و، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (23ـی شوباتی 2026) لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم (1) لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و سبەینێ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

Back to top button