
دەست بە دروستكردنی بەشێکی دیکەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەكرێت
لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، خالید خۆشناو، سەرۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی هێمن، ڕایگەیاند، كاركردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی شەقامی بازنەیی 150 مەتریی هەولێر لەمساڵدا دەست پێدەكاتەوە.
گوتیشی، “ئەمساڵ دەست بە پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری دەكەینەوە، بەهۆی ئەوەی درێژییەكەی 74 كیلۆمەترە، نازانین كەی تەواو دەبێت، بەڵام كارەكانی ئێمە خێرا بەڕێوەدەچن.”
شایەنی باسە شەقامی 150 مەتری بە یەكێك لە گەورەترین و ستراتیژیترین پڕۆژەكانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دادەنرێت، كە چاوەڕوان دەكرێت لە كاتی تەواوبوونیدا قەرەباڵغییەكی زۆری هاتوچۆ لەسەر شەقامە سەرەكییەكانی دیكەی شارەكە كەم بكاتەوە.