وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا دەنێرین 

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە (4ی ئازاری 2026)، بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتەکە، ئەو بڕە پارەیە تایبەتە بە داهاتی نانەوتی مانگی شوبات و بە شێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

Back to top button