
پەیامێکی گرنگ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ هەولێر و بەغدا
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی نوێدا هۆشداری لە دۆخی هەستیاری ناوچەکە و ئەو قەیرانانە دەدات کە ڕوویان لە عێراق کردووە.
سەرۆک بارزانی داوا لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم دەکات پێکەوە کۆببنەوە و ڕێگری لەو “خەڵکە هەڵپەرستە” بکەن کە دەیانەوێت کێشەکان قووڵتر بکەنەوە. جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە هەردوولا بگەنە ڕێکەوتن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی :
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.
داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ وحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن بگەنە ڕێکەوتن.
ههروهها ڕێگەش لەو خەڵکە هەڵپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.
مسعود بارزانی
16-ئاداری 2026