بەوێنە: گەنجانی كەركووك هێرشیان كردە سەر نووسینگەی ئێن ئارتی

خواكوڕك 

پاش ئەوەی ئێن ئارتی عەرەبی هەواڵی داگرتنی ئاڵا كوردستانیان لەكەركووك بڵاو كردەوە و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكش رەدی كردەوە، گەنجانی كەركووك هێرشیان كردە سەر نووسینگەی ئێن ئارتی لە شاری كەركووك و ئاڵای كوردستانیان لەسەر باڵاخانەی نووسینگەكە هەڵداو”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئەمرۆ 12ی 4ی 2017 گەنجانی خۆبەخشی كورد لە شاری كەركووك لەبەرامبەر ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی كە لەلایان كەناڵی ئێن ئارتیەوە بڵاو كرایەوە كە گوایە ئاڵای كوردستان لەكەركووك هێنراوەتە خوارەوە، هێرشیان كردە سەر نووسینگەی ئێن ئارتی لەو شارە”.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی خواكوڕك كەوتووە، گەنجانی خۆبەخشی كورد لەبەرامبەر ئەو هەواڵەدا هێرشیان كردۆتە سەر ئێن ئارتی و بە كەناڵێكی دژی كوردستان و ئاڵای كوردستان پێناسەیان كردووە و بەدروشمی ئاڵای كوردستان نایەتە خوارەوە، وەڵامی ئێن ئارتیان داوەتەوە”.

 

Back to top button