تەواوی زانیاریەكانی كۆبوونەوەی بارزانی و شاندی باڵای رەوتی سەدر 

خواكوڕك 

رۆژی شەممە 23ی 4ی 2017 لە پیرمام مەسعو د بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی باڵای رەوتی سەدر كرد كە لەلایان سەید ئەحمەد سەدر سەرپەرشتی شاندەكە دەكرا لەكۆبونەوەكەدا چەندین تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە كراوە”.

لە راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەوەش ئاشكرا كراوە،لە دیدارەكەدا ڕەوشی سیاسیی عێراق و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان لە موسڵ خرایە بەر باس. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق كە سەركەوتنی گەورەی لەبەرانبەر تیرۆریستاندا لێكەوتووەتەوە.
هەر بە پێی راگەیاندراوەكە، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە شاندی میوان دید و بۆچوونی ڕەوتی سەدریان لەمەڕ پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای داعش و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق خستەڕوو.

لەكۆتایی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، هەر لەو كۆبوونەوەیە وێڕای ئاماژەدان بە بوونی پڕەنسیبی متمانە و پایەندبوون بە پەیمانەكان لەنێوانیان جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە قۆناغی داهاتوودا كرایەوە”.

 

Back to top button