نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستكاری كردنی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان
خواكوڕك
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس له یه‌كخستنه‌وه و مووچه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت” یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ساڵێكی پێویسته.
(جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه” پرۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێته مانگی ته‌مووزی و چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش ساڵێكی پێویسته، له هه‌مانكاتدا پێداچوونه‌وه به سیسته‌می مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند”كه پێداچوونه‌وه‌ی به سیسته‌می مووچه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا دیاری نه‌كراوه مووچه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزه‌كانی ناوخۆ یه‌كده‌خرێت یان هێزه‌كانی سووپای عێراق، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر مووچه و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، بۆیه چاوه‌ڕێین و ئومێدێكی گه‌وره‌مان هه‌یه كه ئه‌م پڕۆیه بگه‌ڕێته‌وه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یی كه هه‌مانه، له مانگی 7ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م هه‌نگاویش دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاكسازییه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.