كچەكەی فواد مەعسووم بۆ ئاڵا تاڵەبانی گەر شەرم نەكەیت هەرچی بلێیت ئاساییە
خواكوڕك
شیرین فواد مەعسووم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر ئەو دیمانەیەی كە ئاڵا تاڵەبانی لە كەناڵی ئافاقی سەر بەمالیكی دا گوتی رەچەڵەكی بنەماڵەی تاڵەبانی لە بەنی ئەسەدین و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە سەر بەو هۆزە، بەمن دەلێن كچە مامەكەمان، وێنەیەكی ئاڵا تاڵەبانی داناوە، لەسەری نووسیەوە، گەر شەڕم نەكەیت هەرچی بكەیت ئاساییە”.
هەر لەسەر ئەو وێنە و قسەكانی شیرین فواد مەعسووم، چەند كۆمێنێتێك هاتووە، كە باس لە پۆستەكەی دەكەن، دەلێن هەڵمەتێكی پارتیانەی لەسەرە، بەڵام شیرین فواد مەعسووم، دەلێت ئەمە پەیوەندی بەپارتی چیە، لە كۆمێنتەكەدا دەلێت رەچەڵەكی خۆی گۆڕیوە، چ پەیوەندی بە پارتیەوە هەیە؟ هەروها بە فرێنتەكانی دەلێت لەبارەی ئەوەی هەقبێژە و راستگۆیە، دەلێت هەقبێژ و راستگۆی چی لەپێناوی بەرژوەندی خۆی دا مێژووی بنەماڵەكەی دەگۆڕێـت”.
شایانی باسە پێشتر ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرەمانی عێراق، لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی ئافاقی سەر بەمالیكی دا گوتی، رەچەڵەكی بنەماڵەی تاڵەبانی سەر بە بەنی ئەسەدن و لە هۆزێكی شیعەن، ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی داهێناو، لەبەرامبەر ئەو كاردانەوانەدا فراكسیۆنی یەكێتی لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی ئاڵا تاڵەبانی لەجێگای بێ بەری كردنی قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی وەك پیشەی هەمشیەیان میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان تۆمار كرد، كچەكەی فواد مەعسوومیش دەلێت پارتی حەقی چیە، بەو كە تۆ رەچەڵەكی خۆت بگۆڕیت”.