باڵنده‌یه‌ك به‌بێ نیشتنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى 10 مانگ ده‌فڕێت

خواكوڕك
تیمێك له‌ زانایانى زانكۆى سوید – LUND ئامێرێكى بچوكى ئه‌لكترۆنیان له‌ باڵنده‌ى (په‌ره‌سێلكه‌ى باو – Common Swift ) به‌ست و به‌مه‌ش تۆمارێكى نوێیان بۆ سروشتى به‌هێزى فرینى باڵنده‌كان تۆمار كرد ، زاناكان هه‌ستان به‌ به‌ستنى پارچه‌ ئامێرێكى بچوكى ئه‌لكترۆنى له‌سه‌ر پشتى باڵنده‌كان و له‌ڕێگه‌ى ئه‌م ئامیره‌وه‌ زانیارییه‌كانیان ده‌گوێزرانه‌وه‌ كه‌ باڵنده‌كان له‌ ئاسماندا خێرایی و شوێنى فرینیان له‌ كوێدایه‌ ( واكو جى پى ئێس ) .
ئه‌م پارچه‌ ئامێره‌ كێشى یه‌ك گرام كه‌متربوو ، به‌م شێوه‌یه‌ په‌ره‌سێلكه‌ ئه‌و ژماره‌ پێوانه‌ییه‌ ده‌شكێنیت ، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ چۆن ئه‌توانن بۆ ماوه‌ى 10 مانگ بفڕن ؟ چۆن وزه‌ به‌ ده‌ست ده‌هێنن ؟ چۆن ده‌نوون له‌م ماوه‌یه‌دا ؟ زاناكان تووشى سه‌رسوڕمان بوون كه‌ ئه‌م په‌ره‌سێلكه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ ئاسمان ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ى (10) مانگ ده‌فڕێت و نانیشێته‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وى . “ئه‌ندرس هندرسترۆم ” ده‌لێت ” ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ گرنگه‌ و پاڵ به‌ زانینى ئێمه‌وه‌ ده‌نێـت ده‌رباره‌ى گیانداران ، فڕین بۆ ماوه‌ى 10 مانگ ئه‌مه‌ دریژترین ماوه‌یه‌ كه‌ تاكو ئێستا تۆمار كرابێت “.

Back to top button