شیعرێکی تازەی ئاڵا ئەسەدی بڵاو دەكرێتەوە
خواكوڕك
حەمەسەعید حەسەن شاعیر و رەخنەگر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر ئاڵا تاڵەبانی شیعرێك بڵاو دەكاتەوە بەناونیشانی( شیعرێكی تازەی ئاڵا ئەسەدی) كە تێیدا باس لەهەڵوێستی گۆڕینی رەچەڵەكی خۆی دەكات، كە لە بەرنامەی ئافاقی سەر بەمالیكی دا گوتی بنەماڵەی تاڵەبانی رەچەڵەكی بەنی ئەسەدیبن، هۆزێكی گەورەی شیعەن”.
تەواوی شیعرەكەی (حەمەسەعید حەسەن)
شیعرێکی تازەی ئاڵا ئەسەدی
لەگەڵ کوردا، من لەمێژە، جاڕم داوە
قەتیعە،
بە ڕەچەڵەک، هەم عەرەبم،
هەم شیعە،
بۆ داکۆکی، لە مالیکی
سینگم سەددی
مەنیعە،
ئەوی دژی، عێراقێکی، یەک پارچە بێ
موستەححەققی،
تەجویعە،
(با)یە لەلای، (حەشد)ەوە بێ
لام زەفیر و
شەهیقە،
ڕیفراندۆم بۆ
سەربەخۆیی
موزایەدە و
نەهیقە.
٤ی ٦ی ٢٠١٧
فەرهەنگۆک
قەتیعە: دابڕان
سەد: بەنداو
مەنیع: ڕێگر
تەجویع: برسیکردن
زەفیر و شەهیق: هەناسەدانەوە و هەناسەوەرگرتن
موزایەدە: فشەهەڵوێست
نەهیق: زەڕین