ئه‌بوكاروان ئه‌مه دواین گوته‌ی بارزانی و پارتی بوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
خواكوڕك
پاش كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌س یاسیه‌كان له پیرمام به سه‌رۆكایه‌تی (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی به‌شدار بووی كۆبونه‌وه‌كه رایده‌گه‌ێنێت” بارزانی گوتی” فه‌رموون په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه منیش پاڵپشتم به‌ڵام نابێت یوسف محه‌مه‌د ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
(ئه‌بو كاروان) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی و به‌شداربونی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی پیرمام ڕاگه‌یاندووە”رای فه‌رمی پارتی و سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه بووه كه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه هیچ گرفتێك له‌و پرسه نیه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه یوسف محه‌مه‌د نه‌بێته‌وه به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان چونكه هیچ رێككه‌وتنێك له‌و باره‌وه قبوڵ ناكه‌ین و لاشمان په‌سه‌ند نیه.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردووه” كه بارزانی پێی راگه‌یاندوون” فه‌رموون له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سیك رێكده‌كه‌ون ئێمه لاریمان نیه و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه به‌ڵام یوسف محه‌مه‌د نابێت ببێته‌وه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان جارێكی تر، هیچ رێككه‌وتنێكیش له‌سه‌ر ناوبراو قبوڵ ناكه‌ین.