بارزانی و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان باسی ریفراندۆمیان كرد

خواكوڕك 

ئەمرۆ لەمیانی پێشوازی كردن لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، باسی لە رەوشی سیاسی عێراق و پرسی ریفراندۆم كراوە، پێشتر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی پێشوازی كردن لە سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بڕیاری ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان پاشەكشەی تێدا نیە”.

ڕۆژی سێشەممە 20ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین  مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جان كۆبیس نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تاوتوێ كرا و بیروڕایش لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا.
Back to top button