حشدی شه‌عبی به‌شداری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ناكات
گوته‌بێژی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق جه‌واد ته‌لیباوی ئاشكرا ده‌كات به‌هۆی فشاری نێوده‌وڵه‌تی و به‌شداری فرۆكه حهنگییهكانی هاوپه‌یمانان، زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی حشدی شه‌عبی له‌شه‌ری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر به‌شداری ناكه‌ن، ده‌لێـ”جگە لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەلەعفەر هەر شەڕێک هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشداری تێدا بکات، ئەوا زۆربەی یەکەکانی حەشد ئامادەنین بەشداری لەو شەڕەدا بکەن”.
پاش ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌وه ناده‌ن حشدی شه‌عبی به‌شداری شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر بكه‌ن، ئه‌مریكاش به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ له‌به‌شداری كردنی حشدی شه‌عبی له ته‌له‌عفه‌ر نیگه‌رانه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا به‌هۆی بۆردهومانی ئه‌مریكا له ده‌وروبه‌ری ته‌له‌عفه‌ر، چه‌ندین یه‌كه‌ی حشدی شه‌عبی به‌ر ئه‌و هێرشه كه‌وتن، شارۆچکەی تەلەعفەر لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوایە و زیاتر لە سێ ساڵە لەژێر دەستی داعشە، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەستپێبکات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆره‌ی دانیشتووانی ته‌له‌عفه‌ر، كه ئێستا له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه، سووننه‌ی توركمانن و به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی شیعه، وه‌ك مه‌ترسیه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌بینن، بۆیه له‌دژی به‌شداری كردنی حشدی شه‌عبین، له‌شه‌ری ته‌له‌عفه‌ردا”.