به‌وێنه‌…به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ سێ كه‌س له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا، له‌ سه‌ر رێگای هه‌ریر-باسرمه‌.

روداوه‌كانی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان زۆرترین قوربانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و له‌ رۆژانی جه‌ژنیش چه‌ندین روداوی هاتوچۆ كه‌وتنه‌وه‌و له‌سه‌ر رێگای هه‌ریریش روداوێك سێ قوربانی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌م رووداوه‌ له‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كه‌ ده‌كاته‌ شه‌وه‌ی شه‌مه‌/ یه‌ك شه‌ممه‌، له‌ سه‌ر رێگای هه‌ریر/باسرمه‌، له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا، سی كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا، كه‌ ئۆتۆمبێلی لێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیۆی ره‌ش بووه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ هه‌رێمی كوردستانقوربانیانی رووداوی هاتووچۆ زیاترن له‌ هه‌موو رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كانی تر، تا ئێستا به‌شێك له‌و رووداوانه‌ به‌هۆی خێرا لێخوورینی شۆفێران و تێكچوونی رێگا و بانه‌كانه‌وه‌یه‌.

Back to top button