نهێنیەكی مەترسیداری سەردانی مالیكی بۆ سلێمانی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، مالیكی لەسەردانەكەی دا بۆ شاری سلێمانی، یەكێك لە بابەتەكان بریتی بووە لە چڕكردنەوەی ئابلوقەی ئابووری بۆ سەر خەڵكی كوردستان و بەجێگەیاندنی بابەتی تەسلیم كردنی هەرێمی كوردستان بەدەسەڵاتی بەغدا، تەوەرەكەشی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان باس كردووە.

سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو لە بەغدا بە خواكوڕكی راگەیاندووە، پرۆژە یاسای كۆنترۆڵكردنی سنورەكانی كوردستان لەلایان پەرلەمانتارانی مالیكی ئامادەكراوە بۆ پەرلەمانی عێراق و خراوه‌ته‌ كاری پەرلەمانیەوە. ئەو پرۆژە یاسایه‌ بۆ مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ ئێران و توركیا.

سەرچاوەكە گوتیشی ئەوپرۆژەیە لەسلێمانی گفتوگۆی لەسەر كراوە، مالیكی داوای پشگیری لە یەكێتی و گۆڕان كردووە. لەكاتێكدا یەكێتی و گۆڕان لەكاتی سەردانی مالیكی دا رایانگەیاندبوو، گفتوگۆكانیان لەگەڵ مالیكی بۆچارەسەری قوتی خەڵكی كوردستانە، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەیە، دانووستاندنەكانی مالیكی بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكانی كوردستان بووە، ئەمەش وەك پرۆژە یاسایه‌ك ئێستا ره‌وانه‌ی پەرلەماتی عێراق كراوه‌ بۆ گفتوگۆكردن.

Back to top button